عه‌بادی و مالکی هێرش دەکەنە سەر یەکتر

لیستی نه‌سر سه‌ر به‌ عه‌بادی ڕایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تی نوری مالکی هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کانی بۆ عێراق بانگهێشت کرد، به‌ڵام لیستی یاسا سه‌ر به‌ مالکی ئه‌مه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ ئاماژه‌ی دا که‌ عه‌بادی ئه‌مریکاییه‌کانی هێناوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌ ڕێبه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق  ڕایگەیاند: دوای هێرشی داعش و داگیر کردنی موسڵ، ده‌وڵه‌تی نووری مالکی له‌ ڕۆژی ۲۴ی ژوئه‌نی ۲۰۱۴ داوای له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا کرد بێته‌ خاکی عێراق.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کردووه‌ که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ فه‌رمی له‌ به‌ڵگه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش هه‌یه‌ و ڕێککه‌وتن له‌ نێوان ئه‌مریکا و عێراق واژۆ کراوه‌ له‌مباره‌وه‌. کاتێک ده‌وڵه‌تی عه‌بادی له‌ سێپتامبه‌ری ۲۰۱۴ ده‌نگی له‌ پارلمان وه‌رگرت هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان چه‌ندین مانگ بوو که‌ بۆ دژایه‌تی داعش له‌ عێراق بوون.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: داوا ده‌که‌ین که‌ لیستی قانون پێبه‌ند بێت به‌ ڕاستییه‌کان و دنگۆ بڵاو نه‌کاته‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ سه‌ربه‌خۆیی وڵات پێبه‌ند بووه‌ و هه‌موو هه‌وڵیشی سه‌رکه‌وتنی عێراق بووه‌.

دوابه‌دوای ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ لیستی یاسا ڕایگه‌یاند که‌ عه‌بادی مۆڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ساز کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی به‌ ئه‌مریکاییه‌کان داوه‌ و ڕێگه‌ی داوه‌ به‌ که‌یسفی خۆیان له‌ عێراق هات و چوو بکه‌ن و هاتنی له‌ناکاوی دۆناڵد ترامپ بۆ عێراق به‌ هۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ عێراق داویه‌تی.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌ردانی له‌ناکاوی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ له‌ عێراق بووته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی گرووپه‌ سیاسییه‌کانی عێراق.

News Code 24228

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =