ناڕه‌زایه‌تی پارێزه‌ره‌کانی دمیرتاش له‌ دادگای تورکیا

دوای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانی زیندانی کردنی سه‌لاحه‌دین دمیرتاش بۆ ماوه‌ی ۴ ساڵ و ۸ مانگ، پارێزه‌ره‌کانی دمیرتاش ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌م بڕیاره‌ی دادگای تورکیا ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، دوای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانی زیندانی کردنی سه‌لاحه‌دین دمیرتاش بۆ ماوه‌ی ۴ ساڵ و ۸ مانگ، پارێزه‌ره‌کانی دمیرتاش ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌م بڕیاره‌ی دادگای تورکیا ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا دمیرتاش به‌ هۆی لاینگری و ڕێکلام کردن بۆ تیرۆر تاوانبار کراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌ لێدوانی تووند له‌ نه‌ورۆزی ساڵی ۲۰۱۳ی زاینی.

پارێزه‌ره‌کانی دمیرتاش ڕایانگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی که‌ ئه‌م بڕیاره‌ دژی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا و مافی مرۆڤی ئه‌رووپایه‌ داواکارین که‌ ده‌میرتاش ئازاد بکرێت، له‌ دادگادا بنه‌مایه‌کی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌ که‌ هه‌موو که‌س بێ توانانه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وه‌انه که‌ی بسه‌ڵمێت، به‌ڵام دادگای تورکیا نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بسه‌ڵمێنێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ پڕۆسه‌ی دادگایی کردن له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کاریگه‌ری له‌ سه‌ر ئه‌م پڕۆسانه‌ هه‌بێت، دوای ئه‌م بڕیاره‌ش ئه‌ردۆغان وتی ئێمه‌ش کاردانه‌وه‌ی خۆمانمان ده‌بێت و ئه‌م کاره‌ ته‌واو ده‌که‌ین.

News Code 24051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =