ڕێگە نادەین ئێران لە سووریا جێگای خۆی بکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند: هەوڵی پێشگری لە سەقامگیربوونی ئێران لە سووریا دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە میدیای زایۆنیی جروزالم پۆست، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: سەرەڕای بڕیاری ترامپ بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی لە سووریا، هەوڵی پێشگری لە سەقامگیربوونی ئێران لە سووریا دەدەین.

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانێک لە ڕێکخراوی هێزەکانی ئاسمانی ئەو ڕژیمە لەوبارەیە ئیدعای کرد: بڕیاری ترامپ، سیاسەتی ئێمە بۆ ڕاوەستان یەکلاکەرەوە لە دژی ئێران لە سووریا ناگۆڕێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا لە بڕیارێکی چاوەروان نەکراودا ڕایگەیاند کە دەیەوێ هێزەکانی لە سووریا بباتە دەرێ.

شایانی باسە، سیستەمی دژە ئاسمانیی سووریا شەوی ڕابردوو بە بەهرە وەرگرتن لە سیستەمی ئێس – ٣٠٠ توانی ٨ مووشەک لە ١٠ مووشەکی ڕژیمی زایۆنی کە بەرەو سووریا هاویشترا بوو، لە ئاسماندا بتەقێننەوە.

News Code 23902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =