به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یۆرۆنیوز، سه‌ندیکای پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ به بڵاو کردنه‌وه‌ی بانگهێشتنێک داوای له هه‌موو پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا کرد که مان بگرن.
ئه‌م بانگهێشته به دروشم درگای پۆلیس خانه‌کان ببه‌ستین ده‌ستی پێ کردووه، ئه‌م مهنگرتنه له ژێر ناوی ڕۆژی ڕه‌شی پۆلیس له دژی بودجه‌ی ۲۰۱۹ ئه‌نجام ده‌بێت.
سه‌ندیکای پۆلیس داوای کردووه که هێزه‌کانی پۆلیس ته‌نیا له حاڵه‌تی دۆخی نائاسایی له سه‌ر کار بمێننه‌وه.
ئه‌م مانگرتنه یه‌که‌م مانگرتنی سه‌رتانسه‌ری هێزه‌کانی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌بێت.
له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی خۆپیشاندانی هێله‌گ زه‌رده‌کان پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا زیاتر له کاتی خۆی ده‌وامی کردووه به‌ڵام سه‌ندیکاکه ڕایگه‌یاندووه که که‌س سپاسی هێزه‌کانی پۆلیسی نه‌کردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه که له به‌رنامه‌ی بودجه‌ی ساڵی ۲۰۱۹ ۶۲ ملیۆن یۆرۆ له بودجه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس که‌م کراوه‌ته‌وه که ده‌بێته هۆی لاوازی ئه‌م هێزه.
ئه‌م سه‌ندیکایه به ده‌یان جار له سه‌رۆک کۆمار داوای کردووه که به‌رنامه‌ی نائاسایی بۆ هێزه‌کانی پۆلیس به‌ڕێوه ببات.
بۆچوونی ئێوە