بێ بەرجام دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی مووشەکی ئەستەمە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە بێ بەرجام دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی مووشەکی و سیاسەتەکانی ئەستەم دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەری ئەورووپا، فدریکا موگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە بێ بەرجام دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی مووشەکی و سیاسەتەکانی ئەستەم دەبێت.

ئەو زیادی کرد: ئەمنیەت نابێتە هۆکار کە دەستکەوتەکانی ڕابردوو لەناو ببیەن. بە تایبەت کاتێک هۆکاری سیاسی لە پشتەوە بێت بەڵکو دەبێت بە تاقەت و چاوەڕوانی بە پێی هەمان دەستکەوت بەرەو پێش بڕۆین.

موگرینی ئاماژەی دا: من لە سەر ئەم بڕوایەم کە ئەمنیەتی ئەمڕۆمان زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بە چەک کردن و قەدەغەی بڵاو کردنەوەی چەک هەیە. ئێمە ساکار و بێ ئەزمون نین بە پێچەوانە ئێمە هەنگاوی ئەرێنی هەڵدەگرین و واقع بینین.

ئەو درێژەی دا: تەنیا ڕێگەی بر گرتن بە چەک لە درێژخایەن ڕێککەوتنە چەند قۆڵییەکانە کە هەمووان قبووڵیان بێت و لە لایەن ڕێکخراوە جیهانییەکان پشتگیری بکرێت. ڕاست وەک بەرجام کە ئاژانسی ناڤۆکی تاکوو ۱۳ جار پشتڕاستی کردووە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا جەختی کرد: بێ بەرجام دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی مووشەکی و سیاسەتەکانی ئەستەم دەبێت. لەناو بردنی بەرجام نابێتە هۆی ئەمنیەتی زیاتر بۆ ئێمە من دەزانم ڕێککەوتنێک چەند ئەستەمە ئێمە ۱۲ ساڵ خەریکی گەیشتن بەم ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران بووین.

News Code 23735

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha