به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی هه‌یل، ئه‌ندامێکی دیمۆکڕاتی کۆنگرێسی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ری ئه‌مه له ئارا دایه که دوای ته‌واو بوونی خولی سه‌رۆک کۆماریی، دۆناڵد ترامپ زیندانی بکرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئادام شیف، کۆنگرێسمانی دیموکڕات له ناوچه‌ی ماساچۆسێت ڕایگه‌یاند: ده‌کرێت دوای ته‌واو بوونی خولی سه‌رۆک کۆماریی، دۆناڵد ترامپ دادگایی و زیندانی بکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: داواکاری گشتی ئه‌مریکا چه‌ند ڕۆژ به‌ر له ئێستا ڕایگه‌یاند که سه‌رۆک کۆماری له هه‌ڵبژاردنی ۲۰۱۶ ئاگاداری به‌رتیل دان به دوو ژن بووه تاکوو باسی کاره نا ئه‌خلاقییه‌کانی نه‌که‌ن.
ئه‌م کۆنگرێسمانه وتی: ئه‌مه به‌و مانایه که ترامپ یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌م ساڵانه‌یه که به جدی ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری زیندان بوون ده‌بێته‌وه دوای ته‌واو بوونی خولی سه‌رۆک کۆمارییه‌که‌ی.
ئادام شیف جه‌ختی کرد که چاره‌نووسی ترامپ که زیندانی بکرێت یان ببه‌خشرێت له ده‌ستی سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ئه‌مریکادا ده‌بێت.
Your Comment