سنووری نێوده‌وڵه‌تی پشته‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کرێته‌وه‌

شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ دواجار بڕیاردان لەسەر بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی پشتەی ناحیەی بەمۆ سەردانی مەرزەكه‌ی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر؛ حاکم عادل مەلا ساڵح، بەڕێوبەری ناحیەی بەمۆ بە شارپرێس-ی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی حکومەتی عێراق  هەندێک ڕێکاری بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزەکەی لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا لە ئێمەی داوا کردبوو، ئەمڕۆ بەیاوەری شاندێکی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستەو دواجار  سەردانی مەرزەکەیان کردەوە ."

هه‌روه‌ها  "سەرجەم ڕێکار و مەرجەکانیان پەسەندراو  و جێبەجێکار لەلایەن هەرێمەوە زانیی و هەڵوێستی ئەرێنی وگەشبینانەی خۆیان بەئاشکرا لە مەرج و ڕێکارەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزەکە بۆ ڕاگەیاندنەکان خستەڕوو".

حاکم عادل ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم لیژنەیە لەسەردانی ئەمڕۆیدا دوا ڕاپۆرتی ئەرێنی خۆی بۆ کۆتا بڕیاردان لە بەنێودەوڵەتیکردنی ئەم مەرزە دەداتەوە بەحکومەتی عێراق، تا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری بەنێودەوڵەتیکردنی بەفەرمی مەرزەکە، دەربچێت".

لای خۆشیەوە دکتۆر شاکیر ئەلجەبووری سەرۆکی شاندی عێراقی  لەلێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوەدا " کاری چاک لە سنوورەکەدا کراوە و سەرجەم  مەرج و ڕێنماییە داواکراوەکانمان جێبەجێکراو بینی.".

دکتۆر شاکیر ئەلجەبوری ئەوەشی وتوە:  "ئێمە وەکوو خۆی ڕاپۆرتی کۆتا بۆ دواجار و بڕیار دەگەیەنینە بەغداو چاوەڕوانی دوا بڕیاری حکومەتی عێراقی لەمبارەیەوە دەبین".

سەبارەت بەلایەنی ئێرانی لەسەر کردنەوەی ئەم سنوورەوە "حاکم عادل مەلاساڵح" بەڕێوبەری ناحیەی بەمۆ گووتی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق نووسراوی فەرمیی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئەم مەبەستە کردووە، بەڵام وەڵامی ئەوانیش لەگەڵ ئەرێنی بوونی، بەهۆی هەندێک ڕێکاری ڕۆتینی جارێ بەدەستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق نەگەیشتووە و لەداهاتوووشدا چاوەڕوانی هەڵوێستی ئەرێنی ئەوانیش لە بەفەرمیکردن و بەنێودەوڵەتیکردنی تەواوەتی دەبین.

News Code 23471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =