بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "الجزیره"، دادستێنی ئەستەنبۆڵ لای وایە "سعوود قەحتانی" و "ئەحمەد عەسیری" لە هۆکارانی سەرەکیی کوشتنی جەماڵ خاشقجی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵن و لەو ڕووەوە خوازیاری دەستگیرکردنیان بوو.
ئەنقەرە پێداگرە لە دادگایی کردنی تەواو هۆکارانی کوشتنی جەماڵ خاشقجی هەواڵنێری ڕەخنەگری عەرەبستانی لە ناوخۆی تورکیا.
خاشقجی رۆژی ٢ی دیسامبێری ئەمساڵی زایینی لە دوای سەردانی کۆنسولخانەی عەرەبستانی سعوودی لە ئەستەنبۆڵ شوێنبزر بووە و بەرپرسانی کۆنسولخانە ئیدعا دەکەن کە لە دەرگای پشتەوەی ئەو بینایە چۆتە دەرێ. بەڵام دوای ٢٠ رۆژ لەو ڕووداوە و گوشاری ڕای گشتی لە سەر بەرپرسانی سعوودی، دانیان بە کوشتنی خاشقجیدا هێناوە.
لەمناوە محەمەد بێن سەلمان جێنشینی عەرەبستان تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی خاشقجییە.
Your Comment