به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌رهام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به قسه‌کانی بڕێک له وڵاتانی ڕۆژئاوایی به تایبه‌ت بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ڕێوه چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به پلانی مووشه‌کی ئێران وتی: پێویست به دووباره کردنه‌وه ناکات پلانی مووشه‌کی ئێران به‌شێکه له سیستمی به‌رگریکارانه‌ی ئێران و گومانیشی تێدا نییه که ئێمه به‌رنامه به‌رگرییه‌کانی خۆمان به پێی نیگه‌رانی بێ بنه‌ما و بڵاو کردنه‌وه‌ی بۆچوونه بێ ئامانجه‌کان داناڕێژین. لامان وایه که ئه‌م نیگه‌رانیانه‌ی هیچ بنه‌مایه‌کی نییه و هه‌مووشی به هۆی پاگه‌نده‌ی چه‌ند وڵاتێکی دژبه‌ره که ده‌یانه‌وێت ئێران له جیهاندا ناشرین بکه‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: پلانی مووشه‌کی ئێمه هیچ ناکۆکییه‌کی له‌گه‌ڵ بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نییه، یان ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ نین یان به ئه‌نقه‌ست ئه‌م پاگه‌ندانه ده‌که‌ن، له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا ئێران ئه‌م کاره ئیدانه ده‌کات و به ناسازێنه‌ری ده‌زانێت، ئێمه له وڵاتانی ئه‌ورووپایی داوا ده‌که‌ین که ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که و جیهان نه‌که‌نه قوربانی خواستی نابه‌جێ چه‌ند وڵاتێکی گۆشه‌گیر و زیره‌کانه ڕووبه‌ڕووی پرسه‌کان ببنه‌وه.
قاسمی وتی: له پلانه ڕوون و ئاشکرا‌کانی ئێران هیچ جۆره هه‌نگاوێک بۆ ساز کردنی کڵاوه‌ی ناڤۆکی بوونی نییه و ناشبێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: جێگه‌ی داخێکی زۆره که وڵاتانی جیهان له جێگه‌ی گرنگی دان به وڵاتێک که کڕینی ده‌یان ملیار چه‌ک هێرشی کردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵکی یه‌مه‌ن و ده‌یانکوژێت و قات و قڕی تووشی ئه‌م وڵاته کردووه، بێ ده‌نگن، به‌ڵام وه‌ها دێوهزمهیهکیان له پلانی ئاشتی خوازانه و به‌رگریکارانه‌ی ئێران ساز کردووه.
بۆچوونی ئێوە