به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه، عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند که ناکۆکی و ده‌نگ و هه‌رای ناو هۆڵی پارلمان ڕێگه‌ی نه‌دا تاکوو ده‌نگ به ۸ وه‌زیریه پێشنیارکراوه‌که‌ی بدرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه نوری مالکی داوای له هه‌موو گرووپه عێراقییه‌کان کرد تاکوو ناکۆکییه‌کانی خۆیان وه‌لابنێنن و ناڕه‌زایه‌تی خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پارلمان ڕاگه‌یاند.
مالکی وتی: ئه‌وه‌ی له پارلمان ڕوویدا شکستێکی مه‌ترسیدار و جێگه‌ی داخ بوو که به ڕوونی ده‌ست گرتن به سه‌ر داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی عێراقی پێوه دیار بوو.
شایانی باسه که عادڵ عه‌بدولمه‌هدی دوای به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی پارلمان به هۆی ناکۆکی و شه‌ڕه قسه‌ی پارلمانتاره عێراقییه‌کان هۆڵه‌که‌ی به‌جێهێشت و ده‌نگدان به ۸ وه‌زیره‌که‌ی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دواخرا.
Your Comment