ئەگەری ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە فەڕەنسا

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە لێدوانێکدا لە ئامادەیی بۆ ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە ئەو وڵاتە بە هۆی نائارامییەکانی ئەم دواییانەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کریستۆف کاتانر وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی بی ئێم ئێف، بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد: هیچ تابۆیەک لەم پێوەندیەدا بوونی نییە و وەزارەتی ناوخۆ هیچ لەمپەرێکی بۆ ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی نییە. ئێمە ئامادەی راگەیاندنی دۆخی نائاسایین.

ڕۆژی ڕابردوو و لەد رێژەی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی فەڕەنسا کە بە بزووتنەوەی جلیقە زەردەکان ناسراوە، زیاتر لە ٢٦٠ کەس دەستگیر کران. ئەو خۆپیشاندانە جگە لە پاریس لە شوێنەکانی تری فەڕەنساش لە ئارادایە.

جگە لە دەستگیرییەکان، ١١٠ کەس لەوانە ١٧ هێزی ئاسیش لە ئەو پێکدادانە بریندار بوون.

ئێدوار فییپ سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا کاری ناڕازیانی ئیدانە کردووە و وتوویە هیچ پاساوێک بۆ ئەو کەسانە نییە کە ئامانجیان، شکاندنی ئامێرەکان و پێکدادان لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانە نییە.

خۆپیشاندانی جلیقە زەردەکان لە نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە دەستی پێکرد. ئەو خۆپیشاندانە لە ناڕەزایەتی بە بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنی بوو. بەڵام ناڕەزایەتییەکان ئێستا بە بەرز بوونەوەی تێچووەکانی ژیان و ماڵیاتی زۆر و ڕەخنە لە سیاسەتە ئابوورییەکانی دەوڵەتی ماکرۆنە.

News Code 23389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =