به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لجه‌زیره، دادگایه‌کی ئه‌سته‌نبۆڵ فه‌رمانی داوه که بکوژه‌کانی جه‌ماڵ خاشقجی له هه‌رکوێیه‌ک بدۆزرێنه‌وه ده‌بێت ده‌ستگیر بکرێن.
ئه‌لجه‌زیره له زاری ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی تورکیا له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا به پێی ئاساکانی تورکیا دراوه و به‌م پێیه له بکوژه‌کانی خاشقجی لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت.
شایانی باسه که جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی ڕۆژی دووی ئۆکتۆبه‌ر له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تورکیا کوژراو و تاکوو ئێسته‌ش ته‌رمه‌که‌ی ڕوون نییه چی به سه‌ر هاتبێت.
ڕیاز دوو حه‌فته دوای ئه‌م ڕووداوه دانی نا به سه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌ته و ڕایگه‌یاند که خاشقجی له میانه‌ی شه‌ڕه قسه‌یه‌ک له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تورکیا کوژراوه.
به‌ڵام داواکاری گشتی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که خاشقجی به پیلانی داڕژارو خه‌فه کراوه و دواتر هه‌موو ته‌رمه‌که‌ی تیکه تیکه کراوه.
بۆچوونی ئێوە