غوڵام ڕه‌زا هۆمایون پوور به ئاژانسی مێهر وتی: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر، خواردنه‌وه‌ی که‌حولی، ته‌زووی کاره‌با ، گاز گرتن و مه‌له کردنه‌وه ۵۵ که‌س له کوردستان گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌و زیادی کرد: به پێی ئاماره‌کان له‌م ماوه‌یه‌دا ۹ که‌س گیانیان به هۆی خواردنه‌وه‌ی کحولی له ده‌ست داوه. به بۆنه‌ی ماده‌ی هۆشبهریهوه ۱۹ که‌س مردوون.
به‌رپرسی پزشکی یاسایی کوردستان وتی: هه‌روه‌ها به هۆی کاره‌وه ۸ که‌س گیانیان له ده‌ست داوه، ۷ که‌سیش به هۆی مه‌له کردنه‌وه خنکاون. ۵ که‌سیش به هۆی گاز گرتنه‌وه مردوون. ۷ که‌سی دیکه‌ش به هۆی ته‌زووی کاره‌باوه گیانیان داوه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به پشکنینه پزشکییه یاساییه‌کان دا و ڕایاگه‌یاند: ئه‌مساڵ تاکوو ئێسته ۶ هه‌زار و ۵۳۰ که‌س بۆ پشکنین یاسایی هاتوون که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۸ له سه‌د زیادی کردووه.
هومایون پوور له کۆتاییدا وتی: له سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه تاکوو ئێسته ۱۸۶ که‌س به هۆی بریندار بوون له کاتی کار کردن بۆ پشکنینی پزشکی یاسایی ئاماده بوون که کار و باری هه‌موویان به باشی ئه‌نجام بووه و ئه‌نجامی پشکنینه‌کان ڕاده‌ستی ناوه‌نده یاساییه‌کان کراوه.
Your Comment