بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی میسری یەوم سابع، دانوستانی ائشتی " ئاستانە١١" لە سەر سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی بەکار کرد.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە ئەو دانوستانە، نوێنەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بەشداریان هەیە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە نوێنەرانی لایەنە سوورییەکانیش لە دانوستانی ئاستانە ١١ بەشداریان کردووە. لیژنەی سووری بە سەرۆکایەتی بەشار جەعفەری ڕۆژی رابردوو گەیشتنە قەزاقستان.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی قەزاقستان، ستێفان دی میستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریاش لە ئەو دانوستانە ئامادە دەبێت.
Your Comment