به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی پارێزگای کوردستان، به‌همه‌ن مورادنیا له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی کۆنگره‌ی که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی کورد وتی: ده‌بێت کۆنگره‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی کورد زۆر به باشی به‌ڕێوه بچێت و ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئامانج له‌م کۆنگره‌یه کارێکی ڕووتینی و نه‌مایشی نییه به‌ڵکو ده‌بێت له ئاستی جیهانی که‌سایه‌تییه‌کانی کورد بناسرێن. ئه‌م کۆنگره نابێت ته‌نیا به ئێران سنووردار بکرێت و هه‌موو کورده‌کانی ناوچه‌که ده‌بێت بگرێته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ کۆنگره‌که ده‌ناسرێن ده‌بێت گرنگ و که‌سایه‌تی باڵایان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هه‌بێت.
مورادنیا جه‌ختی کرد: به مه‌به‌ستی باشتر به‌ڕێوه چوونی کۆنگره‌که هه‌ر ڤۆره یارمه‌تییه‌ک ئه‌نجام ده‌بێت و له ئاستی باڵاش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵات گفتوگۆ ده‌که‌ین.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: هیچ سنوورێک بۆ بانگهێشت کردنی که‌سایه‌تییه‌کان نییه و ئه‌م کۆنگره ده‌بێته هۆی ڕوانینی نه‌رێنی بۆ کوردستان بسڕدرێته‌وه.
شایانی باسه که بڕیار وایه کۆنگره‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان له 6 گولانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
Your Comment