به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، کۆبوونه‌وه‌ی پارلمانی عێراق که بڕیار بوو ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی ته‌واو کردنی کابینه‌ی نوێی عێراق به‌ڕێوه بچێت، بۆ حه‌فته‌ی داهاتوو دوا که‌وت.
بڕیار بوو که له میانه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ۸ وه‌زیری نوێی کابینه‌ی عێراق دیاری بکرێن و ده‌نگیان له سه‌ر بدرێت.
محه‌مه‌د سوڵتان تائی، وته‌بێژی پارلمانی عێراق جه‌ختی کرد: بڕیار وایه که له کۆبوونه‌وه‌ی پارلمان پۆسته وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت که ماون وه‌ک وه‌زیری ناوخۆ قسه‌ی له سه‌ر بکرێت. عه‌بدولمه‌هدی ناوی وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کات و پارلمانیش ده‌نگیان له سه‌ر ده‌دات.
Your Comment