به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕووداو، دوای واژۆ بوونی په‌یمانی بازه‌رگانی له نێوان ژووری بازه‌رگانی سلێمانی و ۸ کۆمپانیای تورکیا، نه‌چیروان بارزانی له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌کی تورکیا دیداری کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نه‌چیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای ژووره بازرگانییه‌كانی دیاربه‌كر، مێردین، ئۆرفا، وان، باتمان، شرنا‌خ و جزیرێ كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا و ئاماده‌ییان بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان نیشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی، دووباره بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر په‌ره پێ ده‌ده‌ن و پێشنیاری كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی هه‌میشه‌ییی بازرگانییان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
تاتوێ كردنی دۆخی بازرگانی له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که له دوای ڕیفراندۆمه‌وه تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان که‌م کرده‌وه و له هاوکاری کردنی یه‌کێتی نیشتمانی و ئه‌ندامانی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان ناڕازییه.
Your Comment