دوژمن هیچکات بیر لە هێرشی چەکدارانە بۆ سەر ئێران ناکاتەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران، ئامادەیی لە کاتی ئاشتیی بە هۆکاری بەرگرانە زانی و وتی: دۆژمن هیچکات بیر لە هێرشی چەکدارانە بۆ سەر ئێران ناکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، سەردار سەرلەشکەر " محەمەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە یازدەهەمین کۆڕبەندی فەرماندەکانی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی "ئەرتەشی شۆڕشی" بە پیداگری لەسەر ئامادەیی هێزی چەکداری ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی سەرچاوەگرتوو لە بەشداری و ئامادەبوونی دوژمنان لە سنوورەکانی ئێراندا وتی: قارەمانێتی و لە خۆبوردوویی پیاوانی دلێری ئێران لە ماوەی شەڕی ٨ ساڵەی بەڕەڤانی پیرۆز، دەسەڵاتدارانی جیهانی بەو ئاکامە گەیاند کە شەڕی سەربازی لەگەڵ نەتەوەی ئێران هیچ ئاکام و ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە.

سەرلەشکەر باقری ئامادەیی لە کاتی ئاشتیی بە هۆکاری پێشگرانە زانی و ڕایگەیاند: درێژەی ئەو ئامادەییە لە کاتی شەڕدا بۆتە هۆی پەشیمانی و شکستی دوژمنان. کەواتە دەبێ بە جۆرێک بجووڵێینەوە کە دوژمنان تەنانەت بیر لە دەست پێکردنی شەڕ نەکەنەوە.

ناوبراو "ئەرتەشی شۆڕشی" بە ئەرتەشێک زانی کە بە پێی ئامانج و ئارمانجەکانی کۆماری ئیسلامی و بە هەڵوێستی پاراستنی سەربەخۆیی و تەواوەتی سەرزەوینی وڵات خۆی ڕێکخستووە و جەختی کرد: ئەمڕۆ دەبێ هێزە چەکدارەکان بە تایبەت هێزی زەوینی ئەرتەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە هەڕەشەگەلێکی شیمانەیی بەرگرانە و پیلانەکانی دیکەی داگیرکەرانی جیهانی ئامادە بن.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان وێڕای ئاماژەدان بە ستراتژیی هێژمۆنیای ملهۆران و زاێونیزم لە بەرهەم هێنان و پەرەدان بە بیر و هزری تەکفیری لە ناو کۆمەڵگەگەلی ئیسلامی، ڕاشیگەیاند: داگیرکەرانی جیهانی بە پەرەدان بە بیر و هزری تەکفیری ژمارەیەک لە موسڵمانانی بەرداوەتە گیان یەک و توانایی و وزەیەکی زۆر کە دەبێ لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنی خەرج بکرایە، لەم ڕێگەوە لە ناوچوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەزموونە گونجاوەکانی ئەرتەش لە بەرەنگاربوونەوە و گرینگیی بە کار هێنانی ئەو ئەزموونانە لە ڕاسپێردراوەکانی داهاتوو، بیری هێناوە: بەرەی ئەوڕۆ و بەیانیی فەرماندەگەلی هێزی زەوینی کە بۆ داهاتوو ڕادەهێنرێن و ئامادە دەکرێن، ئەرکێکی دژوار و ئاڵۆزیان لە بەرە و سوپاس بۆ خودا کە هێزی زەوینی ئەرتەش بە تێگەیشتنێکی قووڵ ئاگاداری دابین کردنی ئاسایشی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانن.

سەرلەشکەر باقری لە درێژەدا بە داکۆکی لە هەڵوێستی گۆڕانکارانە و گەشە و جێگرکردنی لە هێزی زەوینی ئەرتەش جەختی کرد: ئەو پرسە پێویستی بە کاری جیهادی و شۆڕشییە و لە شێوەگەلی ڕاهێنان و تێهەڵچووندا دەبێ پشت بە داهێنان و نوێخوازی ببەسترێت بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکانی شەڕ لە دژی دوژمنان کەمترین تێچوو و قوربانیمان هەبێ.

News Code 23268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =