AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٦ ١٠:٢١

لە ژاپۆن چێ کرا؛

دەموچاوی ڕۆبۆتێک کە توانای پێکەنین و ناوچاو گرژی هەیە

دەموچاوی ڕۆبۆتێک کە توانای پێکەنین و ناوچاو گرژی هەیە

لێکۆڵەران سەرێکی منداڵانەیان بۆ ڕۆبۆتێک چێ کردووە کە دەتوانێت حاڵەتی جیاواز وەکوو پێکەنین و ناوچاوگرژی نیشان بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران سەرێکی منداڵانەی ڕۆبۆتیکیان چێ کردووە کە حاڵەتەکانی زۆر سروشتی و ئاسایین. ئەو ڕۆبۆتە ئەندرۆیدییە بەس کەللەیەکە و لەشی نییە. هەروەها دەتوانێت حاڵەتێک وەکوو پێکەنین و ناوچاو گرژی نیشان بدات.

لێکۆڵەرانی زانکۆی ئۆزاکا لە ژاپۆن ئەو ڕۆبۆتەیان چێ کردووە کە Affetto ناویەتی. ئەوان بۆ بەرهەم هێنانی ئەو کەللە ڕۆبۆتیکە کێشەی زۆریان هەبوو چونکوو ئەبوا لایەنە سروشتییەکانی جووڵەی دەموچاوی مرۆڤیان ئەندازە بگرتبایه‌، بۆ بەرهەم هێنانی پێستی ڕۆبۆت لە گەڵ کێشە بەرەوڕوو بوون و نەژیارڤانی جوانی جووڵەکانیش کارێکی ئەستەم بوو.

لێکۆڵەران بۆ چێ کردنی ئەو ڕۆبۆتە ١١٦ خاڵی جیوازای دەموچاویان ناسیوەتەوە و میکانیزمی پێویست بۆ ئافراندنی حاڵەتە جیاوازەکانیان لێک داوەتەوە.

News ID 23256

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha