به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شه‌وی ڕابردوو له ڕووداوێکی هاتوچوو له میحوه‌ری سنه - کامیاران سێ که‌س گیانیان له ده‌ستدا که یه‌کێکیان ئه‌میر سوهه‌یلی کاریکاتۆریت و کارتۆنیستی ناسراوه‌ی کوردستان بووه.
له‌م ڕووداوه‌دا نه‌نکی هونه‌رمه‌ند ئهمهیر سوهه‌یلی گیانی له‌ده‌ستداوه و دایکیشی به برینداری له نه‌خۆشخانه‌ی سنه له ژێرچاودێری پزیشکیدایه و شۆفێری ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ریش گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌میر سوهه‌یلی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کارتۆن و کاریکاتۆری پارێزگای کوردستان بووه و له ده‌یان فستیڤاڵی ناوخۆیی و دهرهکیداخهڵاتی وه‌رگرتووه.
سوهه‌یلی له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی کوردستاندا هاوکاری ده‌کرد.
Your Comment