شەڕی کورتی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ی غەزە؛ ئەو مووشەکانەی تێلاڤیڤی تۆقاند

شەڕی کورتی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ی غەزە ئەو ڕاده‌ دەستکەوتی گرنگی بۆ بەرخۆدانی فەلەستین هەبوو، پاشهاتی ناخۆشی بە دواوە بوو بۆ تێلاڤیڤ و هاوپەیمانە عەرەبەکانی.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دۆخ لە غەزە شەوی یەکشەممە ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ کاتێک قەیراناوی بووەوە کە گرووپێکی کۆماندۆی سوپای ڕژێمی زایۆنی دزەیان کردە نێو کەرتی غەزەوە کە لە گەڵ کاردانەوەی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین ڕووبەڕوو بووەوە.

بە ئەوەوە کە ناڕوونییەک لە سەر هێرشی کۆماندۆکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەزە هەبوو بەڵام ئەوەی کە سەرەنج ڕاکێش بوو کوژرانی سەربازێکی باڵا بە پلەی سەرتیپی بوو کە ئەگەر کۆپتەر و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل نەبوونایە دۆخەکە بۆ ئەو کۆماندۆیانە کە لە لایەن بەرخۆدانی فەلەستینەوە گەمارۆ درابوون زۆر سەخت تر دەبووەوە.

هەر ئەو توانە زۆرەی بەرخۆدانە کە بووەتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل ترسی هێرش بۆ سەر غەزەیان نەبێت و بە پاش لەرزەگەلێک کە کشانەوەی ئاویگدور لیبێرمەن وەزیری شەڕی ئیسرائیل دەستپێکیەتی بەرەوڕوو ببێتەوە. نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بەردەوام نیگەرانی و ترسی خۆی لە شەڕی بەربڵاو لە غەزە دەربڕیوە. تزیپی لیۆنی نوێنەری کنیستی ڕژێمی زایۆنیش دانی بە شکستی ئەو ڕژێمە لە غەزە داناوە.

بەڵام ئەو هێرشە کۆماندۆییە لە گەڵ کاردانەوەی قورس و خێرا و یەکگرتووی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین ڕووبەڕوو بووەوە و زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک بەرەو  شارۆچکە زایۆن نشینەکانی دەڤەری غەزە هاوێژرا و ناوچەی دوورتریشی کردە ئامانج و دوایی کاتژمێرەکانی نزیک بە ئاگربڕ لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەرخۆدانی فەلەستین ڕایگەیاند کە ئەگەر هیرشی ئاسمنای زایۆنییەکان درێژەی هەبیت، مەودای مووشەکەکانی بەرخۆدان دەگەیێنینە زیاتر لە ٤٠ کیلۆمەتر.

لاوازیی گومەز ئاسنین دەرکەوت

ڕووخانی گومەز ئاسنینیش زۆر زایۆنییەکانی نیگەران کردووە. سەبارەت بە ئامانجی هێرشی کۆماندۆیی زایۆنییەکان بۆ سەر غەزە بڕێک لە شرۆڤەکاران ئامانجی سەرەکیی ئەو کارەیان ڕفاندن کەسایەتیەکی بەرچاوی حەماس بە ئامانجی قوشار بۆ سەر حماس بۆ گفتوگۆ، کۆ کردنەوەیزانیاری یا ئازاد کردنی دوو دیلی ئیسرائیلی لە لای حەمسا و هەروەها تێکدانی ئاگربڕێک کە لە نێوان تێلاڤیڤ و حەماس هەبوو،  ناو بردووە.

بەڵام کاردانەوەی زۆر باشی فەلەستینییەکان لە شکست دانی ئەو ئۆپراسیۆنە بووە هۆی ترسی تێلاڤیڤ و بەرپرسانی ئیسرائیلی.

ئەو کاردانەوەی گرنگەی بەرخۆدانی فەلستینە پشت ڕاست کردنەوەی دووبارەی ئامادەیی ئەوان لە بەرانبەر زایۆنییەکانە. ئەمە کاردانەوەیەک بوو بەرانبەر هەوڵی بڕێک وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل و ئەوەی کە بەرخۆدان زیندووە و دەتوانێت هەموو پلانەکان بشێوێنێت. دانوستانی نوی و بالفووری نوێ ناتوانێت بەدی بێت چونکوو پیاوانی فەلەستین ئامادەن.

ئەوەی کە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ڕابردوو بووە هۆی نیگەرانی بەرپرسانی زایۆنی بەکارهێنانی مووشەکی ورد وەکوو کورنت و ناکارامە بوونی گومەز ئاسنین و هەروەها دەرکەوتنی دووبارەی لاوازی کاری سەربازانی هێزەی پیادەیە.

چیرۆکەکە کاتێک سیرتر دەبێتەوە کە بزانین کە هەر مووشەکێک کە لە گومەز ئاسنینی ڕژێمی زایۆنییەوە بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ مووشەکە هاوێژراوەکان لە لایەن فەلەستینەوە دەهاوێژرێت یەک ملیۆن دۆلار تێچوویەتی.

خاڵی سەیرتر لە سەر شەڕی نۆڤەمبەری نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و ئیسرائیل ئەوە بوو کە زایۆنییەکان بەردەوام پاگەندەی ئەوەیان دەکرد هێزی ئاسمانی ئەو ڕژێمە توانی یەک لا کەرەوەی شەڕی نییە بەڵام بە بوردمانی بەربڵاوی غەزە؛ هێرشی مووشەکی بەرخۆدانی فەلستین ئیسرائیلییەکانی تووشی شۆک کرد.

عەبدولباری عەتوان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانە دەنووسێت: مافی نەتەوەی فەلەستین و بە تایبەتی دانیشتووانی غەزەیە کە شادی بکەن چونکوو ئەگەر بەرخۆدانی قارەمانانەی ئەوان نەبوو، نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی زۆربێژی ئیسرائیل ئامادەی ئاگربڕ نەدەبوو. ئیسرائیلییەکان  جگە لە زمانی زۆر شتێک نازانن و پیاوانی بەرخۆدان ئەوە بە باشی دەزانن. نتانیاهۆ تێگەیشت کە هێرش بۆ سەر غەزە وەڵامی توندی بەرخۆدانی فەلەستینی بەدواوە دەبێت.

عەتوان وتی: دەستکەوتی نوێی پیاوانی بەرخۆدان چەمکێکی نوێیان هێنایە ناو شەڕەوە و ئەوەش ئاوەدانی بەرانبەر ئاوەدانی و ئاگر بەرانبەر ئاگرە. بۆ زایۆنییەکان هاویشتنی زیاتر لە ٤٠٠ مووشەک و کردنەوەی پەناگەکان و هەڵاتن و ترس و دڵەڕاوکێ بیر نەدەکرایەوە.

ئەوەی زایۆنییەکان لە شەڕی ساڵی ٢٠١٤ لە ماوەی ٥١ ڕۆژدا پێی گەیشتن کە ئەبێ ئاگربڕ قبووڵ بکەن لە ڕەوتی شەڕی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ناچار بوو ئاگربڕ قبووڵ بکات و ئەمەش ئاکامی هێزی بەرخۆدانی فەلەستین و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی پێشوو لە شەڕ لە گەڵ دوژمنە.

News Code 23086

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =