بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ئەرکانی گشتی هێزە سەربازییەکانی تورکیا پاگەندەی کرد کە بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان ۱۹ هێزی پەکەکە کوژراون.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای تورکیا، ئەم هێزانەی پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ، ئاواشین، باسیان، خواخۆرک، قەندیل و سینات کوژراون.
هەروەها سوپای تورکیا ئاماژەی داوە کە بنکە و بارەگاکانی پەکەکەش هێرش کراوەتە سەریان و تەقێندراونەتەوە.
شایانی باسە کە سوپای تورکیا بە بیانووی ئەمنیەتی ناوخۆی بەردەوامە لە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر وڵات عێراق.
Your Comment