به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی دیکە جەختی کرد لە نزیک بوونی تەکمیل بوونی کابینەی نوێی عێراق.
عادڵ عەبدۆلمەهدی لە کۆنفڕانسی مێدیایی حەفتانەی خۆی جەختی کرد:لە میانەی چەند ڕۆژی داهاتوو هەموو کابینەی نوێی عێراق پڕ دەبێتەوە.
ئەو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی وتی: هێزەکانی عێراق ئەمنیەتی سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراقیان بە باشی پاراستووە.
ئەو هەروەها باسی پەیوەندی باشی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا کرد و ڕایگهیاند بەزوویی کێشەکانی پێشوو بۆ هەناردە کردنی نەوت لە هەرێمەوە چارەسەر دەبێت.
Your Comment