AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٢١ ٢٠:٤٠

گفتوگۆی میوانەکانی پاریس سەبارەت بە ئێران، کۆریای باکوور، سووریا و عەرەبستان

گفتوگۆی میوانەکانی پاریس سەبارەت بە ئێران، کۆریای باکوور، سووریا و عەرەبستان

کۆشکی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە لە میانەی ڕێوڕەسمی ۱۰۰مین ساڵی تەواو بوونی جەنگی جیهانی یەکەم، سەبارەت بە سەبارەت بە ئێران، کۆریای باکوور، سووریا و عەرەبستان قسە کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەڕەنسا، کۆشکی ئلیزە ڕایگەیاند کە میانەی ڕێوڕەسمی ۱۰۰مین ساڵی تەواو بوونی جەنگی جیهانی یەکەم، ئێمانۆئل ماکرۆن، ڤلادیمیر پووتین و ترامپ و سەرۆکەکانی جیهان گفتوگۆیەکی زۆریان سەبارەت بە ئێران، کۆریای باکوور، سووریا و عەرەبستان ئەنجام داوە.

پێشتریش باسی ئەوە کرابوو کە ترامپ و پووتین لەم سەردانە بۆ فەڕەنسا پێکەوە دیدار دەکەن. 

بەڵام کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەم دیدارە ئەنجام نابێت و ڕەنگە لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی گرووپی ۲۰ ئەم کارە ئەنجام ببێت. بەڵام لە کۆشکی ئێلیزە پێکەوە بەشداری خوانێکی ماکرۆنیان کرد.

پووتین لە وڵامی ئەمە رسارە کە ئایا ترامپتان دیوە؟ وتی بەڵی دیومە و دیدارەکەش باش بووە.

پووتین پێشتر وتبووی کە بڕیارمان داوە کە کاتی ماکرۆن نەگرن و کەس چاوەڕوانی ئەوە نەبوو ماکرۆن لەم میوانییە گەورە ئامادەکاری دیدار ئەنجام بدات.

News ID 22998

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha