به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له به‌غدا یه‌وم، وه‌زیری په‌یوه‌ندی عێراق به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که نه‌عیم ڕه‌بیعی، وه‌زیری نوێی په‌یوه‌ندی عێراق له نووسینگه‌که‌ی خۆی له وه‌زاره‌تخانه له‌گه‌ڵ ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵوێزی ئێران دیداری کرد.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئامانج له‌م دیداره پیرۆزبایی له وه‌زیری نوێی په‌یوه‌ندی عێراق و په‌ره‌دان به هاوکاری نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق له بواری ئایتی و ئینترنت و ته‌له‌فوون بووه که ببێته هۆی خزمه‌تگوزاری زیاتر به خه‌ڵکی هه‌ر دوو وڵاتی دراوسێ.
مهسجدیش له‌م دیداره جه‌ختی کردووه که هه‌ر دوو وڵات دراوسێن و په‌یوه‌ندی دوور و درێژیان هه‌یه و ده‌توانن کاری هاوبه‌شی زۆر ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌و هیوای خواستووه که هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له به‌رژوه‌ندی هه‌ر دوو لا بێت، له لایه‌ن محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرومی، وه‌زیری په‌یوه‌ندی ئێران بانگهێشتی لایه‌نی په‌یوه‌نداری عێراقی کردووه که سه‌ردانی ئێران بکه‌ن.
ڕه‌بیعیش له لای خۆیه‌وه سپاسی لایه‌نی ئێرانی کردووه و ئاماژه‌ی داوه که ده‌یانه‌وێت له ئه‌زموونه‌کانی ئێران له‌م بواره‌دا سوود ببه‌ن و هاوکاری نێوان هه‌ر دوو وڵاتیش له‌م که‌رته‌دا به سوودی هه‌ر دوو لایانه.
Your Comment