به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، سامی مەسعودی یەكێك لەسەركردەكانی حەشدی شەعبی، لەهەوڵێكی كوشتن لەبەغدا رزگاری بوو.
سامی مەسعودی، كە جێگری سەرۆكی وەقفی شیعیشە لە بەغدا، رۆژی ڕابردوو هێرشی چەكداری كراوەتە سەر ئۆتۆمبیلەكەی و لەهەوڵەكە رزگاری بووە.
چەكدارەكان، لەنزیك ناوچەیەكی ترافیكی، لەناوەڕاستی بەغداو لەسەر پرسی دوو قات لەسەر روباری دیجلە تەقەیان لەئۆتۆمبیلەكەی ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی كردووەو چەند فیشەكێكیش بەر ئۆتۆمبیلەكەی كەوتووە.
شارپرێس نووسیوه؛ هەرچەندە فیشەكەكان بەر ئۆتۆمبیلەكەی مەسعودی كەوتووە، بەڵام نە خۆی نە هیچ لەپاسەوانەكانی تووشی زیان نەبوونو رزگاریان بووە.
Your Comment