بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕوژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی هەواڵگری نزیک لە بن سەلمان ساڵێک بەر لە ئێستا پلانی یەک ملیاردیان داڕشتووە تاکوو ئێران بشێوێنن و بەرپرسانی ئێرانی تیرۆر بکەن.
بەرپرسانی سعوودی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ چەندین بازەرگان بۆ کاری ئەمنیەتی لە ئێران قسەیان کردووە. هەروەها ئەوان ساڵی ڕابردوو و بەر لە کوشتنی خاشقجی پلانی تیرۆری دژبەرەکانی محەمەد بن سەلمانیشیان داڕشتووە.
ڕۆژنامەکە باسی ئەوە دەکات کە کوشتنی خاشقجی بە فەرمانی ژنراڵ ئەحمەد عوسەیری بووە، بەڵام ئەو ساڵی ڕابردوو بەشداری ئەو کۆبوونەوانەی کردووە کە بۆ شێواندنی ئێران پارەی بۆ تەرخان کراوە.
لەم کۆبوونەوە عوسەیری باسی تیرۆر کردن سەردار قاسم سلێمانیشی کردووە.
له ئه‌نجامدا ته‌نیا یه‌ک بازه‌رگان به ناوی جۆرج نادر قبوڵی ده‌کات که کاری تیرۆری به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌نجام بدات که دواجار کۆمپانیایه‌کی بریتانیایی بۆ ئه‌م کاره پێشنیار ده‌کات که ناوی کۆمپانیاکه ڕوون نییه چی بووه.
به پێی ڕاپۆرته جۆرج نادر ڕاوێژکاری بن سه‌لمانه و ئێران به مه‌ترسی بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌که ده‌زانێت. ئه‌وان ئاشکرا کردنی پلانه‌کانی سوپای قودس، ساز کردنی ئه‌کاونتی ساخته به زمانی فارسی بۆ په‌ره‌دان به ناکۆکییه‌کان له ئێران، دابین کردنی پاره بۆ دژبه‌ره‌کانی تاران و ساز کردنی تۆمه‌ت له دژی ئێران له ئه‌ستۆ ده‌گرن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له‌م نێوانه‌دا نادر چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ژنراڵ ئەحمەد عوسەیری دیدار ده‌کات و ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت که ئه‌م پلانانه ده‌بێت له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ترامپیشه‌وه پشتیوانی بکرێت. به‌رپرسێکی سعوودی باسی ئه‌وه‌ی کردووه که عوسهیری زۆر لاینگری پلانی تیرۆر کردن بووه و هه‌وڵیشی داوه که بن سه‌لمان ڕازی بکات به کاری تاکلایه‌نه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه زۆر که‌س له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که عوسهیری که‌سێکی زۆر نزیک له بن سه‌لمانه و ناکرێت جه‌ماڵ خاشقجی بێ ئاگاداری محه‌مه‌د بن سه‌لمان تیرۆر کردبێت.
بۆچوونی ئێوە