بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان یەکەمین خولی فستیڤاڵی مێدیا کوردییەکان زستانی ئەمساڵ لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەبات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم فستیڤاڵە تایبەتە بە مێدیا کوردییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کە لە لایەن یانەی ڕۆژنامەوانی کوردستان و ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی کوردستان بە هاوکاری جێگری ڕۆژنامەوانی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران لە دوو بەشی کوردی و فارسی بەڕێوەی دەچێت.
فستیڤاڵەکە لە حەوت بەشی سەروتار، یادداشت، هەواڵ، گفتوگۆ، ڕاپۆرت، تیتر، دیزاین، کاریکاتێر و کۆمێدیا بەڕێوە دەچێت.
هەروەها بابەتەکان دەبێت لە پائیزی ساڵی ۹٥ی هەتاوی تاکوو پائیزی ۹۷ی هەتاوی لە چاپ درابێتن.
لە گهڵ ئەم فستیڤاڵە پێشانگایەک لە ئاسەوارە ناسراوە کوردییەکانی بواری مێدیا و ڕۆژنامەگەری بە هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێران بەڕێوەدەچێت.
لاینگرانی ئام فستیڤاڵە دەتوانن بەرهەمەکانی خۆیان تاکوو ۱۰ بەفرانبار بۆ ئەم ماڵپەڕە بنێرن: http://www.pressfestival.ir
Your Comment