لێبوردەی نێودەوڵەتی نیسبەت بە ئیعدامی ١٢ زیندانی لە عەرەبستان هۆشداریی دا

ڕێکخراوی لێبەردەیی نێودەوڵەتی هۆشداریی دا کە ١٢ زیندانیی شیعە لە عەرەبستان بەم زووانە ئیعدام دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، لێبوردەی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە هۆشداریی دا کە ١٢ زیندانی شیعە لە عەرەبستان پاش گواستنەوە بۆ ئۆرگانێکی شاردراوە و ئەمنیەتی سەر بە دەوڵەتی سعوودی، بەم زووانە ئیعدام دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ئۆرگانە شاردراوە و ئەمنیەتیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە گەل پادشای عەرەبستان پێوەندی هەیە.

ئەو ڕێکخراوە نێودەوەڵەتییە ڕایگەیاند ئەو ١٢ زیندانیە کە پاش لێپرسینەوە لە دادگایەکی بەکۆمەڵ لە ساڵی ٢٠١٦ سزای مەرگیان بە سەردا سەپا، گواسترانەوە بۆ ناوەندی ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبستان.

دەوترێت کە ئەو گرووپە لە زیندانیان پاش پشت ڕاست کردنەوەی سزاکەیان لە لایەن پادشاوە، سزا دەدرێن.

هبا مورایف بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بنەماڵەی ئەو زیندانیانە لە ئەو ڕووداوە و نەبوونی ڕاگەیاندن لە سەر دۆخی دۆسیەی ئازیزەکانیان ترساون.

بە پێی ڕاگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو زیندانیانە کە سزای ئیعدامیان بە سەردا سەپاوە، لە دادگایەکی بەکۆمەڵ و نادادپەروەرانەدا بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئێران تۆمەتبار کران.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە داخوازی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکان لە عەرەبستان ڕۆژی دووشەممە لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژێنێف، بە لیژنەی نوێنەرایەتی عەرەبستان ڕاگەیێندرا.

News Code 22920

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =