بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە، عادڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە کابینەی نوێی دەوڵەتی عێراق وتی: لە سەر ئەم بڕوایەم کە لە میانەی ڕۆژانی داهاتوو وەزیرەکانی دیکەی کابینەی حکومەت دیاری دەکرێن.
ئەو زیادی کرد: هەماهەنگییەکان لەگەڵ پارلمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی وەزیرانی نوێی حکومەتی عێراق ئەنجام بووە.
عەبدولمەهدی لە درێژەدا سەبارەت بە گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران وتی: عێراق بەشێک نییە لەو گەماڕۆیانەی ئەمریکا بە سەر ئێراندا سەپاندوویەتی. عێراق ناچێتە جەمسەرگیری هیچ جۆرە کێشە و ناکۆکییەکەوە.
Your Comment