به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بلۆمبێرگ، ڕۆژی پێنجی نۆڤامبه‌ر خولی دووهه‌می گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران دوای کشانه‌وه‌ی واشنتۆن له به‌رجام جارێکی دیکه سه‌پێندرایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا به تایبه‌ت ئه‌ورووپاییه‌کان سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان هۆشداریان داوه و دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه به‌ڵام واشنتۆن دواجار ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا ترامپ پاگه‌نده‌ی کرد که له مانگی ڕه‌زبه‌ر هه‌موو هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران ڕاده‌گرین به‌ڵام دوێنێ ئاماژه‌ی کرد که ئه‌مریکا نایه‌وێت بازاڕی وزه‌ی جیهانی تووشی شۆک بێت.
ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م کاره ئارام ئارام ئه‌نجام بده‌ین چون نامانه‌وێت نرخی نه‌وت سه‌ر بکه‌وێت.
شایانی باسه که ئه‌مریکا ۸ وڵاتی کۆریای باشوور، تورکیا، ژاپۆن، چین، هێند، ئیتالیا، یۆنان و تایوانی له گه‌ماڕۆ ئابوورییه نه‌وتییه‌کانی سه‌ر ئێران مه‌عاف کردووه.
مایک په‌مپه‌ئۆ له‌مباره‌وه وتی که ئه‌م وڵاتانه ده‌بێت قۆناغ به قۆناغ نه‌وت کڕین له ئێران که‌م بکه‌نه‌وه و ئه‌م مهعافیهتانه کاتییه.
Your Comment