به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له پی یوکه‌ی میدیا؛ به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ ، به زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپراسیۆنی پاك كردنه‌وه‌ی مووسڵ له تیرۆرستانی داعش ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌شی کردووه که له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هۆكاری ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌ڕێندرایه‌وه كه گوایه له‌چه‌ند پارێزگادا هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوی بووه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و ڕایانگه‌یاندووه که ئاماده‌ن بۆ به‌شداریی له ئۆپراسیۆنی مووسڵ.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌کان له‌وانه هێزی عه‌شیره‌یی و هێزی جه‌ماوه‌ری و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه کوردییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش کردبوو که به‌شدار بن له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری مووسڵ و له داعش پاکی بکه‌نه‌وه.
Your Comment