بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەور محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە رێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەر کە لە بەردەم هێلانەی سیخۆریی ئەمریکادا بەڕێوەچوو، رایگەیاند: مێژووی شۆڕش پەیوەستە بە رۆژانی چارەنووسسازی وەک ١٣ی خەزەڵوەر، ٢٢ی رێبەندان، ٣ی جۆزەردان کە ئەو سەرکەوتنانە لە بەرژەوەندیی شۆڕش و خەڵکی ئێران بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە سێ قۆناغی گرینگ لە ١٣ی خەزەڵوەری ساڵەکانی ٤٣ و ٥٧ و ٥٨ی هەتاوی وتی: ساڵی ٤٣ پیلانی تاراوەکردنی ئیمام خومەینی لەو بنکەی سیخۆرییەدا داڕێژا و ساڵی ٥٧ دەسەڵاتی تاغوت شایەدی پەیمانی قوتابیان و خوێندکاران لە دژی خۆی بوو و ساڵی ٥٨یش بینیمان کە ئاوا بە زەلیلی و سووکایەتی و لە تۆڵەی بانگی ئیمام خومەینی (رە) ئەمریکییەکان ڕاوەدوونران.
وتیشی: ئێمە هەروەها لەو رۆژەدا شایەدی هاتنە سەرکاری دەوڵەتی لیبڕاڵ و کاتی بوین کە لە پشتەوە پەیوەندی لە گەڵ ئەمریکا و خەریکی پیلان و بە چەواشەبردنی شۆڕشی ئیسلامی بوون. گەنجانی شۆڕشی لە زانکۆکان و خوێندکارانی پێڕەوی هێڵی ئیمام تاقەتی دیتنی جموجۆڵی ئاوا مەترسیدار و چەواشەکاریان نەبوو.
سەرلەشکەری جەعفەری لە درێژەدا جەختی کرد: ئەگەر ئەمریکییەکان لەو هێلانەی سیخۆرییەدا مابایە، بێ شک تەمەنی شۆڕشەکەمان نەدەگەیشتە ٤٠ ساڵ و هەر لە دەیەی یەکەمی شۆڕشدا کۆتاییمان پێ دەهات. ئەمریکاییەکان ئەو هەلەیان بۆ دەڕەخسا کە ڕاستەوخۆ ڕەوتگەلێک ببەنە پێشێ و بە ئاوردانەوە لە پەیوەندیگەلێک کە لە گەڵ هەندێک لە بەرپرسان بوویان، دەیانتوانی شۆڕش بە چەواشەدا ببەن. هەندێک لە بەرپرسان کاتێک بە ساویلکەیی و هەندێک لە ڕووی خەیانەتەوە بیریان دەکردەوە لە رێگەی پەیوەندی لە گەڵ ئەمریکا دەتوانن بە جێیەک بگەن و دەتوانن لە دەسەڵاتدا بمیننەوە. بەڵام ئەو جموجۆڵە مەترسیدارانە بە گرتنی هێلانەی سیخۆری کۆتایی پێهات.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ١٣ی خەزەڵوەری لە سەرکەوتنی سەرەتای شۆڕش گرینگتر وەسف کرد و ڕایگەیاند: ١٣ی خەزەڵوەر رۆژی تێکڕووخانی هەیمەنەی هیژمۆنیای ئەمریکی و داگیرکەرانی جیهانییە. ئەو رۆژە رۆژێکە وڵاتەکەمان لە داگیرکەران و سیخۆران پاک کرایەوە.
جەختیشی کرد: مێژووی چل ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی سەلمێنەری شکستە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا لە ئێران و لە ناوچەیە و بە ئۆمیدی خودا و خۆڕاگریی گەلی ئێران دواپیلانی دوژمن واتە شەڕی ئابووری و هەڵمەتە بەربڵاوە دەروونی و میدیاکانیش تێکدەشکێنین.
Your Comment