بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بەم پاگەندەی ئەمریکا کە ئابووری ئێران بە هۆی شەڕی دژە تیرۆر لە ناوچە کز بووە، وتی: ئەم قسانە تەنیا درۆیەکی بێ بنەمایە، شەڕی دژە تیرۆری ئێران لە ناوچەکە بووەتە هۆی ئەمنیەتی سنوورەکانی ئێران و شکست هێنانی پیلانەکانی ئەمریکا.
ئەو زیادی کرد: ئابووری ئێران لە هەموو ئەم ساڵانە کە ئێران شەڕی دژە تیرۆری کردووە و تووشی شەڕی عێراقیش بووین، بەڵام هەموو ساڵێک گەشەی ٨ لە سەدی بووە. ئەمریکا بۆ شاردنەوەی جەنایەتەکانی بە تیرۆریزمی ئابووری و گەماڕۆ ستەمکارانەکان لە دوای بیانوویە بۆ شەڕی دەروونی لە دژی خەڵکی ئێران.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرپرسانی ئەمریکا سیاسەتی دژ بە ئێران لە ڕێگەی ڕژیمە پڕ و پووچەکان و گرووپە تیرۆریستییەکان جێبەجێ دەکەن، ئەمەش هیچ کاریگەرییەکی لە سەر خەڵکی ئێران نییە، وەک چۆن ٤۰ ساڵە هیچیان پێ نەکراوە لە دژی خەڵکی ئێران.
Your Comment