بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرلە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، قۆناغی سێهەمی کێبڕکێیەکانی خولی کاراتا وانی کچانی ئێران لە ئاستی تەمەنی لاوان و تازەلاوان بە ناساندنی کەسە براوەکان کۆتایی هات.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ٤٣١ کاراتەکاری لاو و تازەلاو لە قۆناغی سێهەمی خولی کاراتە وانی ئێران بەشداریان هەبوو و کێبڕکێیەکانی خۆیانیان لە هۆڵی شەهید ئەفراسیابی تاران لە کێشە جیاوازەکان ئەنجام دا.
لە ئاکامی تاکە کەسی ئاستی تەمەنی لاوان ئارینا ئیرەجی کاراتەکاری سەقزی لە کێشی ژێر ٥٣ کیلۆگرام توانی لە گەڵ نگین مهرپویا لە ئەلبورزەوە پلەی سێهەم دەست بخەن و نیشانی برۆنزیان بردەوە.
شیاوی باسە، ڕۆیا زەندی وەکوو سەرپەرشت و ڕاهێنەری ئارینا ئیرەجی لە ئەو کێبڕکێیانە بەشداری کرد.
Your Comment