به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌له‌ستین، سه‌رچاوه باڵا سیاسییه‌کان ئاماژه‌یان داوه که عه‌ره‌بستان مانگی ڕابردوو له ڕێگه‌ی لایه‌نێکی ئه‌ورووپاییه‌وه دانوستانی نوێی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بووه تاکوو ڕێککه‌وتنی کڕێنی سیستمی ئه‌منیه‌تی و هه‌وڵگری له زایۆنییه‌کان واژۆ بکات.
ئه‌م سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان داوه که دانوستانه شاراوه‌کان له بڕێک پایته‌ختی ڕۆژئاوایی وه‌ک له‌نده‌ن و واشنتۆن ئه‌نجام بووه، هه‌روه‌ها ترامپ به ته‌واوی ئاگاداری ئه‌م ڕێککه‌وتنه و دانوستانهکانیهتی.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی کردووه که عه‌ره‌بستان له دوای ئه‌وه‌یه که پێشکه‌وتوو ترین سیستمی هه‌واڵگری جیهان به ده‌ستی بگات و دوای دانوستانی زۆر سه‌خت توانیه‌تی ئه‌م سیستمه له ئیسڕائیل بکڕێت و بیگوازێته‌وه بۆ ڕیاز.
شایانی باسه که ئیمارات ساڵی ڕابردوو سیستمی پێشکه‌وتووی پیگاسوسی له ئیسڕائیل کڕی، به‌ڵام ئه‌م سیستمانه‌ی عه‌ره‌بستان له‌م سیستمه‌ش پێشکه‌وتوو ترن.
Your Comment