AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٦ ٠٧:٥٩

سەبارەت بە سووریا;

دیداری پووتین و ئەردۆغان لە ئەستەنبۆڵ

دیداری پووتین و ئەردۆغان لە ئەستەنبۆڵ

سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا دوانیوەڕۆی شەممە لە ئەستەنبۆڵ پێش دەپێکی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سووریا، پێکەوە دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سووریا سەفەری تورکیای کردووە، لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا تورکیاییەکەی خۆی دیداری کرد.

نیوەڕۆی شەممە وەزیرانی بەرگری ڕووسیا و تورکیاش پێکەوە دیداریان کرد.

ئەو دیدارە پێش لە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوی چوارقۆڵی سەبارەت بە سووریا کە بە بەشداری رێبەرانی ڕووسیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و تورکیا لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت ئەنجام بووە.

لە هەمان پیوەندیدا ڕۆژی ڕابردوو ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: بەشداربووانی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی سووریا لە ئەستونبۆڵ کە بە بەشاری ڕێبەرانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ڕووسیا و تورکیا بەڕێوە دەچێت، بە دوای ڕێگا چارەیەکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریاوە دەبن نەک ڕێگا چارەی سەربازی.

News ID 22689

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha