ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆری هێزە عێراقییەکان لە موسڵ/دەستگیر کردنی ١٢ داعشی

هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆریستی لە لای ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ ١٢ داعشیان دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، زنجیرە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی سوپای عێراق لە شوێنە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە هەروا درێژەی هەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە عێراقیەکان لەم دوایانەدا ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە دژی تەکفیرییەکان لە لای ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ هەڵکەوتوو لە پارێزگای نەینەوا بەڕێوە بردووە.

دوابەدوای ئەو ئۆپراسیۆنە، ١٢ چەکداری تەکفیری داعش کە پێشتریش هێزە ئەمنییەکان بە دوایانەوە بوون، دەستگیر کران.

فەرماندەیی ئۆپراسیپنی نەینەوا ڕایگەیاند کە دەستگیر کردنی ئەو کەسانە پاش کۆ کردنەوەی زانیاری پێویست لە شوێنی خۆ حەشاردانیان لە لایەن سیستەمی ئەمنیەوە، ئەنجام بوو.

News Code 22678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =