AP ١٣٩٧ گەڵاڕێزان ٥ ٠٨:٢٠

به‌ دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی دژی ئێران؛

ترامپ گەڵاڵەی توند تر کردنەوەی گەمارۆکان دژی حزبوڵڵای واژۆ کرد

ترامپ گەڵاڵەی توند تر کردنەوەی گەمارۆکان دژی حزبوڵڵای واژۆ کرد

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاماژە بە ئەوەی کە گەڵاڵەی پەسەند کراو لە کۆنگرێس بۆ توند تر کردنەوەی گەمارۆکان دژی حزبوڵڵای لوبنانی واژۆ کردووە تا بەڕێوە بچێت، هەڵوێستی دژ بە ئێرانی دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەڵاڵەی پەسەند کراو بۆ زیاد کردنەوەی گەمارۆکان دژی حزبوڵڵای لوبنانی واژۆ کردووە تا بەڕێوە بچێت.

ناوبراو پاگەندەی کرد: ئەو گەمارۆیانە بە ئامانجی بێ بەش کردنی حزبوڵڵا لە سەرچاوە پێویستەکان بۆ دابین کردنی دارایی چالاکییەکانی حزبووڵڵایە.

ترامپ پاگەندەی کرد کە هەوڵی زیاتر دەدرێت بۆ ئەوەی چالاکییەکانی حزبوڵڵا تێک بدرێت.

کۆشکی سپیش دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ یاسایەکی واژۆ کردووە کە پاڵپشتانی حزبوڵڵا گەمارۆ دەدات.

لە بەیانییەی کۆشکی سپی پاگەندە کراوە: یاسایەک کە ترامپ واژۆی کردووە زۆر بەربڵاوە و حزبوڵڵا لە سیستەمی دارایی نێودوەڵەتی بێ بەش دەکات و بەر بە پاڵپشتی دارایی ئەو حزبە دەگرێت. ئەو گەمارۆیانە کەسانی دەرەکی و لایەنەکانی پێوەندیدار بە دەوڵەتێک کە پاڵپشتی حزبوڵڵا و کەناڵە پێوەنددارەکان لە گەڵ ئەوان دەگرێتەوە. گەمارۆکان بریتین لە بلۆکە کردنی داراییەکان و هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی ئەوان بە ئەمریکا.

News ID 22661

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha