بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەبدولقەوی یوسف، سەرۆکی دادگای لاهە لە کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ڕاگەیاند.
ئەو سەبارەت بە سکاڵای ئێران لە ئەمریکا وتی: ئێران داوای کردووە کە گەماڕۆکانی ئەمریکا بە پێی ڕێککەوتنی دۆستایهتی نێوان هەر دوو لا لاببرێت. لە سکاڵاکهی ئێراندا هاتووە کە ئەمریکا ئەم ڕێککەوتنەی پێشێل کردووە.
سەرۆکی دادگای لاهە زیادی کرد: گەماڕۆکانی ئەمریکا بە تایبەت لە ڕوویی دەرمان و خواردن و ئاسانکاری گەشتی ئاسمانی دەتوانێت ئەنجامی خراپی هەبێت.
جەختیشی کرد: ئەمریکا چەند بەشێک لە ڕێککەوتنی دۆستایهتی لەگەڵ ئێران پێشێل کردووە و هەرچی زووترە خۆی واشنتۆن گەماڕۆکان لاببات. ئەمریکا دەبێت گەرەنتی بدات کە بە هیچ لەونێک ئەم بڕیارەی دادگاە پێشێل ناکات و گەماڕۆکان ڕێککەوتنی ۱۹٥٥ پێشێل ناکات.
یوسف وتی: داوا دەکەین هەر دوو وڵات کێشە و ناکۆکییەکایان ئاشتیانە چارەسەر بکەن. ئەمریکاش پێبەند بێت بە ڕێککەوتنی دۆستایهتی لەگەڵ ئێران.
بەهرام قاسمی حەفتەی ڕابردوو لەمبارەوە وتی: ئەمریکا داوای کردووە لەم ڕێککەوتنە بکشێتەوەکە ساڵی ۱۹٥٥ لەگەڵ ئێران واژۆی کردووە، بەڵام ئەم کارە یەک ساڵ کات دەبات و ئێمەش لەم ماوە ڕێکاری یاسایی خۆمان لە بەر دەگرین.
Your Comment