به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره، چالاکێکی تویتری سعوودی به ناوی موجته‌هید که نه‌هێنییه‌کانی سعوودییه بڵاو ده‌کاته‌وه، سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی خاشقجی زانیاری نوێی بلاو کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، موجته‌هید ڕایگه‌یاند که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی خاشقجین و له عه‌ره‌بستان ده‌ژین ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت که له‌م وڵاته بێنه ده‌ره‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: تیرۆری سعوودییه‌کان له دژی بنه‌ماڵه‌ی خاشقجی درێژه‌ی هه‌یه و ڕاوه‌ستانی بۆ نییه.
ئه‌م چالاکه تویترییه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: هه‌موو چالاکییه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌ی خاشقجی که له ده‌ره‌وه‌ی عهرهبستانیشن به وردی چاودێڕی بۆ ده‌کرێت.
ئه‌و زیادی کرد: سعوودییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی خاشقجی کردووه که له ئه‌گه‌ری بچووکترین جوڵه، که‌سه‌کانیان له عه‌ره‌بستان ئازار ده‌درێن.
Your Comment