به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، بهرپرسانی کوردی سووریا ڕایانگهیاندووه که نزیکەی ۹۰۰ ئەندامی داعش لە لایەن کوردی سووریاوە دیل کراون کە هاووڵاتیی وڵاتانی بیانی و بە تایبەت وڵاتانی ئەورووپین. بۆیە ئەو وڵاتانە دەبێت هاووڵاتییەکانیان وەربگرنەوە و لەوێ دادگایییان بکەن.
یهکێک لهو تیرۆریستانهی داعش کهسێکه به ناوی ئادریان گۆیهاڵ کە دهوترێت لە هێرشی تیرۆریستیی شاری نیسی فەڕەنساش دەستی هەبووە کە بووە هۆی کورژرانی زیاتر لە ۹۶ کەس.
جێگهی ئاماژهیه که هێزی کوردی سووریا ۹۰۰ ئەندامی داعشی بە دیل گرتووە کە ۵۵۰ ژن و ۱۲۰۰ منداڵی بنەماڵەی بەدیلگیراوانیشیان لەگەڵە.
بەرپرسانی کوردی سووریا وتوویانە ئەوان تەنها دادگایی ئەو ئەندامانەی داعش دەکەن کە هاووڵاتیی سووریان و ئەو داعشیانەی کە هاووڵاتیی وڵاتانی بیانین دەبێت لە وڵاتی خۆیان دادگایی بکرێن.
تا ئەم کاتەش سێ وڵاتی ڕووسیا و سوودان و ئەندۆنزیا ملیان بەوە داوە کە دیلەکانی داعش وەربگرنەوە و زۆرینەی ئەو کەسانەش ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دیلە داعشانەن.
بەریتانیا و فەڕەنسا ئاماده نین کە ئەو ئەندامە دیلانەی داعش وەربگرنەوە و ئەمریکاش وتوویەتی ئەگەر ئەو ئەندامە دیلانەی داعش وەربگرێتەوە دەیاننێرێت بۆ بەندیخانەی گوانتانامۆ کە تایبەتە بە ئەندامانی ئەلقاعیدەوە.
بۆچوونی ئێوە