به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر،عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی، ڕایگەیاند: "ئێستا ھاتوچۆ لە نێوان ھەولێر و بەغدادا ھەیە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەبارەی پێكھێنانی حكووەتی نوێی عێراقەوە."
وتیشی: " ئێمە وەك پارتی دووپاتی ئەوە دەكەینەوە، كە بەشداریمان لە كابینەی حكوومەتدا، پەیوەستە بەو پرەنسپە سەرەكییانەی كورد لە حكوومەتی داھاتووی عێراقدا."
ڕاشیگهیاند که شەراكەتی ڕاستەقینە و ڕێككەوتن و ھاوسەنگی مهرج و پرهنسیپهکانی ئهوانه بۆ بهشداریی له حکوومهتی عێراق چونكە حكومەتێك لەسەر ئەو سێ بنەمایە بینا بكرێت، تا ڕادەیەكی زۆر كێشەكانی ئەمڕۆی عێراق چارە دەكات.
دەربارەی سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی، ڕوشدی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووه که بەردەوام شاندی پارتی سەردانی بەغدا دەكات.
هاوكات ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراقیش به ماڵپهڕی پارتی رایگەیاندووە: "ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق، بێگومان پارتی وەك ھێزی یەكەمی عێراق و ھەرێمی كوردستان پێگە و ڕۆڵی خۆی لە نێو پڕۆسەی سیاسی و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراقدا هەیە و چەند ڕۆژی داھاتووش ڕوون دەبێتەوە ھەوڵەكان چ ئەنجامێكیان دەبێت."
Your Comment