ئاناسی مێهر - به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی: له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌واڵی ون بوونی جه‌ماڵ خاشقجی دوای سه‌ردان بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆل بووه جێگه‌ی سرنجی زۆربه‌ی مێدیا جیهانییه‌کان و عه‌ره‌بستان که‌وته ژێر گوشارێکی زۆر سه‌خت.
له سه‌ره‌تادا عه‌ره‌بستان ڕه‌تی کرده‌وه که خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته بێ سه‌ر و شوێن کرابێت، به‌ڵام نه‌بوونی هیچ وێنه‌یه‌ک له چوونه ده‌ره‌وه‌ی خاشقجی له باڵوێزخانه‌که‌ی عه‌ره‌بستان گومانه‌کانی زیاتر کرد و بووه هۆی پشکنینی ئه‌م باڵوێزخانه‌یه.
دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا داواکاری گشتی عه‌ره‌بستان به فه‌رمی ڕیاگه‌یاند که خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ربه‌ستان له تورکیا دوای شه‌ڕه‌قسه له کاتی لێکۆڵینه‌وه کوژراوه، به‌ڵام ئه‌م لێدوانه‌ش تاکوو ئێسته جیهانی ڕازی نه‌کردووه و داوای لێکۆڵینه‌وه زیاتر له چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که ده‌کرێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه گفتوگۆیه‌کمان له‌گه‌ڵ ڕیچارد مۆرفی، باڵوێزی پێشووی ئه‌مریکا له عه‌ره‌بستان ئه‌نجام داوه که پێشکه‌ش ده‌کرێت:
* سه‌ره‌ڕای په‌وه‌ندی باشی عه‌ربستان و ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی بۆچی بابه‌تی کوژرانی خاشقجی وه‌ها په‌ره‌ی سه‌ند، زۆر جار ڕۆژئاوا چاوی به‌ستووه به سه‌ر کاره‌کانی عه‌ره‌بستان، بۆچی که‌یسی خاشقجی وه‌ها ده‌نگ و هه‌رای نایه‌وه؟
من پێبه‌ند بوونی ئه‌مریکا به هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بستان وه‌ها وه‌سف ده‌که‌م: گه‌ره‌نتی کردنی به‌رگری کردن له عه‌ره‌بستان له به‌رانبه‌ر ده‌گیرکاری بیانی له به‌رانبه‌ر هه‌وڵ بۆ سه‌قامگیر کردنی نرخه‌کان له بازاڕی جیهانی.
کوژرانی خاشقجی تاکوو بایه‌خه‌کانی مافی مرۆڤی ورژاندووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ربه‌ستان و ئه‌مریکا به‌ره‌و ناکۆکی بڕوات.
ئه‌م پرسیاره ساز بووه که بۆ ئه‌م ڕووداوه وه‌ها گرنگ بووه‌ته‌وه. ڕاستی ئه‌وه‌یه که ئه‌و دانیشتووی ئه‌مریکا بوو، به‌رده‌وام بابه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌ی دیاری واشنتۆن پۆست ده‌نووسی و هاواکری ده‌کرد. هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی مردنی دڕندانه‌ی هه‌موو که‌سی شۆک کردووه.
* بڕێک له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ئه‌مریکا به‌و هۆیه‌ی عه‌ره‌بستان نرخی نه‌وتی دانهشکان، بابه‌تی خاشقجی وه‌ک گوشار له دژی ڕیاز به کار هێنا، ئێوه چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به ده‌یان جار له سه‌ر په‌یوه‌ندی پڕ بایه‌خ و ستراتیژیکی عه‌ربستان و ئه‌مریکا قسه‌ی کردووه. من له سه‌ر ئه‌م بڕوایه نیم که واشنتۆن له بابه‌تی مردنی خاشقجی بۆ گوشار خستنه سه‌ر ڕیاز سوود ده‌بات.
* بڕێک له وڵاتانی ڕۆژئاوایی به تایبه‌ت ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ماڕۆدانی ڕیاز ده‌که‌ن، له به‌رانبه‌ردا عه‌ره‌بستان باسی له کاردانه‌وه‌ی توندی خۆی کردووه. لاتان وایه که عه‌ره‌بستان له بابه‌تی خاشقجی تاکوو کوێ ده‌ڕواته پێشه‌وه؟
بی گومان کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی گه‌ماڕۆی بۆ عه‌ره‌بستان به دواوه ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا قه‌واره‌ی گه‌ماڕۆکان ڕوون نییه و نازانین چه‌ند و چۆن گوشار ده‌خرێته سه‌ر ڕیاز.
* بابه‌تی خاشقجی کاریگه‌ری له سه‌ر داهاتووی بن سه‌لمان چی ده‌بێت؟
به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان هێشتا سه‌رقاڵی چۆنیه‌تی وڵام دانه‌وه به‌و گوشارانه‌ن که سه‌باره‌ت به کوژرانی خاشقجی ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
زانیارییه‌کان به په‌له له حاڵی ته‌واو بوون دایه و بڕێک به‌رپرسی عه‌ره‌بستانیش به هۆی مردنی خاشقجی ده‌ر کراون. ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌مه کاریگه‌ری له سه‌ر داهاتووی محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌بێت یان نا هێشتا ڕوون نییه.
بۆچوونی ئێوە