AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٧ ١٧:٣١

سپۆتنیک هەواڵی دا؛

کرانەوەی بنکەی نوێ ئەمریکی لە مەنبەج و ناردنی چەک بۆ کوردەکان

کرانەوەی بنکەی نوێ ئەمریکی لە مەنبەج و ناردنی چەک بۆ کوردەکان

هەواڵدەریی سپۆتنیک بە گێڕانەوە لە ئەندامێکی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج، لە کرانەوەی بنکەگەلی نوێ لە مەنبەج و گواستنەوەی چەکی قورس لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ئەو ناوچەیە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕێککەوتنی ٢٤ ژوئەنی ٢٠١٨ لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا، هێزەکانی کوردی سووریا دەبێ لە شاری مەنبەجی سووریا بچنە دەرێ و هێزەکانی ئەمریکی و تورکیا بە گەشتی هاوبەش ئاسایشی ئەو شارە وەک تاقە شاری ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان لە رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە باکووری سووریا، دابین بکەن.

بەڵام تورکیا بەردەوام لە جێبەجێ نەکرانی یەکجاریی ئەو ڕێککەوتنە سکاڵای بووە و هەمبەر بە هەنگاوە یەک لایەنەکان بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچەیە لە بوونی هێزە کوردەکان هۆشداری داوە. کارناسان هۆشداریان داوە کە لە ئەگەری هەڵمەتی سەربازیی تورکیا، ئەگەری ئەوە هەیە کە هێزەکان ی ئەمریکیش لەو شەڕەدا تێوە بگلێن.

بەڵام سەرەڕای هۆشداری تورکیا هەمبەر بە هەڵمەتی سەربازی بۆ سەر کوردە هاوپەیمانەکانی ئەمریکی لە سووریا، ئەندامێکی ئەنجومەنی ئاسایشی مەنبەج لە کرانەوەی بنکەگەلی نوێ لەو شارە لە لایەن ئەمریکا و ڕەوانەکرانی چەکگەلی قورس بۆ ناوچە هەواڵی داوە.

سەرچاوەکە بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا لە کاردانەوە بە هەڕەشەی نوێی سەربازیی تورکیا، دەستی داوەتە پەرەدان بە هێزەکانی خۆی لە مەنبەجدا.

ئەمریکا هەروەها جیهازات و چەک و چۆڵێکی زۆری سەربازیی بۆ هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەجی نزیک لە هێزە کوردەکانی سووریا ڕەوانە کردووە.

نوێنەری ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج ئاماژەی بەوەش داوە کە لە دوای تورکیا، ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی خۆی لە دوو بنکەوە بۆ چوار بنکەوە بەرز کردۆتەوە و رۆژی ڕابردووش بۆریگەلێکی هەڵگری چەکی قورسی ڕەوانەی هێزە کوردەکانی مەنبەج کردووە.

ئەو سەرچاوە هەروەها لە گواستنەوەی چەکی قورس و جیهازاتگەلێکی مۆدێرن لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەواڵی داوە.

News Code 22491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha