AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٦ ٠٩:٣٨

میدیایه‌کی بریتانی ئاشکرای کرد:

۷ هێزی ئەمنی عەرەبستان دەستیان لە کوشتنی خاشقجیدا بووە

۷  هێزی ئەمنی عەرەبستان دەستیان لە کوشتنی خاشقجیدا بووە

مێدیایەکی بریتانیایی ئاماژەی دا کە ۷ کەس دەستیان بووە لە کوشتنی جەماڵ خاشقجی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، ماڵپەڕی میدل ئیست ڕایگەیاند کە ۷ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی عەرەبستان لە کوشتنی جەماڵ حاشقجی دەستیان بووە کە بەشێک بوون لە پاسه‌وانه‌کانی بن سەلمان.

لە درێژەدا هاتووە: میدل ئیست دەستی بە بڕێک بەڵگەی هەواڵگری عەرەبستان گەیشتووە کە ماهر موترب لە کوشتی خاشقجیدا هەماهەنگییەکانی کردووە. ئەو لە کەسە نزیکەکانی بن سەلمانە. 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ۱۹ پەیوەندی تەلەفۆنی ماهر موترب لە ڕۆژی ڕووداوەکە، ئەو چوار جاریان لەگەڵ باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ قسەی کردووە.

شایانی باسه‌ که‌ خاشقجی ۵۹ ساڵان دوای سه‌ردان بۆ باڵوێزخانه‌ی سعوودییه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ بێ سه‌ر و شوێن کرا، پۆلیسی تورکیا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ خاشقجی له‌ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان دوای ئه‌شكنجه‌دان کوژراوه‌.

دواجار ته‌رمه‌که‌ی ئەنجن ئەنجن کراوه‌ و له‌ ناوچه‌یه‌کی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ فرێ دراوه‌.

News ID 22473

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha