AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢٦ ٠٨:٤٤

ترامپ:

عەرەبستان بۆ دژایه‌تی ئێران هاوپەیمانی ئەمریکایە

عەرەبستان بۆ دژایه‌تی ئێران هاوپەیمانی ئەمریکایە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆیەک وتی: عەرەبستان هاوپەیمانی ئەمریکایە لە دژی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆمار ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ فاکس نیوز سەرەڕای کوژرانی جەماڵ خاشقجی وتی: عەرەبستان هاوپەیمانی ئەمریکایە لە دژی ئێران.

ئەو زیادی کرد: عەرەبستان و تورکیا جیاواز لە دوای بابەتەکەن. ئەمە پەیوەندی بەوە هەیە ئایا مەلەک سەلمان و جێگرەکەی ئاگاداری ئەم شتەن یان نا؟ ئەگەر ئاگادار بوون زۆر خراپە.

ترامپ وتی: عەرەبستان هاوپەیمانی ئەمریکایە لە دژی ئێران و مووشەکانی و کارەکانی بۆ داگیر کردنی ڕۆژهەڵاتی ناڤین. ڕیاز بۆ من لەم دوو ساڵە هاوپەیمانێکی بەهێز بووە، ئەوان سەرمایەدانەری زۆریان کردووە و لە دژی تیرۆر شەڕیان کردووە.

ئەو ئاماژەی دا: ڕیاز سەدان ملیار دۆلار چەکی لە ئێمە کڕیوە. بۆ دەبێت کارێک بکەین لە ڕووسیا و چین چەک بکڕێن؟ ئێمە چەک نەدەین وڵاتانی دیکە پیان دەدەن. ئێمە دەبێت زیرەکانە ڕووبەڕووی ئەم بابەتە ببینەوە.

News ID 22471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha