به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که له نزیکه‌وه به‌دوادا چوون بۆ که‌یسی جه‌ماڵ خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که ده‌که‌م.
خاشقچی دوای سه‌ردان بۆ کۆنسولگه‌ری عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ بێ سه‌ر و شوێن بووه و ئه‌مه له حاڵێک دایه که لێکدانه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانی پۆلیسی تورکیا نیشانی ده‌دات که خاشقچی له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له تورکیا کوژراوه.
به پێی لێدوانی ئه‌ردۆغان، به‌رپرسانی تورکیا وه‌ک به‌شێک له لێکۆڵینه‌وه‌که، له حاڵی لێکدانه‌وه له کامێراکانی فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که داوید که‌ی، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئازادی ڕا ده‌ربڕینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد تاکوو لێکۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی جه‌ماڵ خاشقچی، چالاکه سعوودییه‌که ئه‌نجام ببێت.
Your Comment