AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٨ ٠٩:١٠

لە ۱۲۶۰ بنکەدا؛

دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی هاوڵاتیاندا کرانەوە و دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و پێشبینی دەکرێت ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی بەشداری تێدا بکەن.

بە گوێرەی ئاماری فەرمانگەى داتاى سەربە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسى هەرێم هەزار و ٢٦٠ بنکەى دەنگدان دانراون، لەو ژمارەیەش هەولێر ٤٩٩، سلێمانى ٤٧٦، دهۆک ٣٥٧، هەڵەبجە  ٣٨ بنکەیان بۆ دانراوە.

هاوکات ٥ هەزار و ٩٤١ وێستگەى دەنگدان لە چوار پارێزگاکەى هەرێم دانراون،لە هەولێر ٢ هەزار و ١٤٢، سلێمانى ٢ هەزار و ٣٠٦، دهۆک هەزار و ٣٦١ و هەڵەبجە  ١٣٢ وێستگەی دەنگدانیان تیادا دانراوە.

هەر بە گوێرەی ئامارەکە بە گشتى ٣ ملیۆن و  ٨٥ هەزار و ٤٦١ کەس مافى دەنگدانیان هەیە، لە هەولێر یەک ملیۆن و ١٠٩ هەزار و ٧٢، سلێمانى یەک ملیۆن و ١٩٦ هەزار و ٩٨٠، دهۆک ٧١١ هەزار و ٢١٨، هەڵەبجە ٦٨ هەزار و ١٩١ کەس مافى دەنگدانیان هەیە.

News ID 22036

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha