به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کێبه‌رکێی بۆکسی میرمنداڵانی ڕۆژئاوای ئێران به ئاماده بوونی ۵۶ وه‌رزشوان له پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام، لوڕستان و هه‌مه‌دان له ئیلام به‌ڕێوه چوو که به قاره‌مانی کوردستان کۆتایی پێهات.
یانه‌ی کوردستان به ۹ وه‌رزشوان له‌م کێبه‌رکێیه به‌شداری کرد و توانی ۷ مێدالیای زێڕ و یه‌ک زێو به ده‌ست بێنێت.
محه‌مه‌د ته‌ها ئاینی، میلاد فه‌لاحی، مێهران ئه‌سپه‌رناک، محه‌مه‌د مه‌حموودی، ڕێبین ئه‌مینی، ئه‌میر ڕۆحی، دانیال عه‌زیزی زێڕیان برده‌وه و عه‌لیڕه‌زا ئهحمدزادهش بووه دووهه‌م له کێشی خۆیدا.
به‌م هۆیه‌وه یانه‌ی بۆکسی میرمنداڵانی کوردستان بووه یه‌که‌م و ئیلام و لوڕستان بوونه دووهه‌م و سێهه‌م.
له‌م کێبه‌رکێیانه بیژه‌ن عه‌بدولمه‌له‌کی وه‌ک سه‌رپه‌ره‌شت و ئه‌میر ئه‌حمه‌دی و سمکۆ که‌ریم زاده وه‌ک ڕاهێنه‌ری یانه‌ی کوردستان به‌شداریان کردبوو.
Your Comment